بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی کوژرانی عەلی خامنەیی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە ناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، قووڵترین سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی گەلی ئێران و هەموو ئەوانە دەکەم کە لە ماتەمینیدان بۆ لەدەستدانی رابەری باڵا، ئایەتوڵا عەلی خامنەیی و ئەو بەرپرسە باڵایانەی تر کە لە هێرشەکانی ئەم دواییەدا شەهیدبوون، دەزانین کە ئەم رووداوانەی ئەم دواییە، خێزان و کۆمەڵگەی ئێوە و دەرەوەی ئێوەشی توشی خەم و دڵەڕاوکێی قووڵ کردووە.
وتیشی، لەم کاتە سەختە و لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا، دڵ و بیرمان لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەدایە کە بەهۆی ململانێکانەوە زیانیان بەرکەوتووە، ئێمە بەردەوامین لە باوەڕبوونمان بەوەی کە تەنها دیالۆگ و سەرکردایەتیکردنی بەرپرسیارانە دەتوانێت رێگری لە ئازاری زیاتر بکات و ببێتە هۆی سەقامگیرییەکی بەردەوام لە ناوچەکەماندا.
لە کۆتایشدا رایگەیاند، هیوای سەبووری بۆ ئەو کەسانەی دەخوازین کە ئازیزانیان لەدەستداوە، هیوادارین دانایی، خۆگرتن، و پابەندبوونی پتەو بە سەقامگیرییەوە رێنمونیکەری هەموو سەرکردەکان بێت لەم کاتە هەستیارەدا.