200 عومرەکاری کورد بەڕێگەی وشكانی دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان

کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی راوەستانی گەشتەکانی فڕۆکەخانەکانی هەولێر، مەدینە و بەغدا، دەستمان کرد بە گەڕاندنەوەی عومرەکارانی کورد بە رێگەی وشکانی.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو 200 عومرەکارەی گیریان خواردبوو لە شاری مەدینە سەلامەتن و لە ئێستادا بەڕێگەوەن، پاش چەند کاتژمێرێکی دیکە دەگەنە دەروازەی سنووریی عەرعەر و لەوێشەوە بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێدەکەون.

کاروان ستونی ئاماژەی بەوەشدا، ئەوانەشی کە رۆشتوون بۆ عەمرە، بەپێی خشتەکە تاوەکو کردنەوەی فڕۆکەخانەکان، بەڕێگەی وشكانی دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share