وەزارەتی کارەبا: پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە

بەهۆی دۆخی پڕ لە گرژیی ناوچەکە، بڕی پێدانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان نزیکەی سێ هەزار مێگاوات کەمدەبێتەوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەهۆی ئەو بارودۆخە نائاسایی و شەڕەی لە ناوچەكەدا روویداوە و لەبەر پاراستنی گیانیی كارمەندانی كێڵگەی كۆرمۆر، كۆمپانیای دانەغاز، هەناردەکردنی غازی سروشتیی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا راگرت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەو هۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی كارەبا، بە بڕی دوو هەزار و 500 بۆ سێ هەزار مێگاوات کارەبا کەمدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی كارەبا بە پشتبەستن بەو سەرچاوانەی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبا، هەوڵدەدات كاریگەرییەكانی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەسەر هاوبەشانی كەمبكاتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیایەكی جیهانی: هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بەمزوانە دەستپێناكاتەوە

میدیایەكی ئابوری رایدەگەیەنێت، ئاستەنگەكانی بەردەم هەناردەی نەوتی هەرێم بەهۆی كێشەی قەرەبووكردنەوەوە بەردەوامە و دەشڵێت، هەناردەكردنەوەكە بەمزوانە نابێت. دامەزراوەی…
Total
0
Share