عەباس عەراقچی بۆ فوئاد حسێن: تەنیا ناوچە سەربازییەکانی ناوچەکە بە ئامانج دەگرین

ئەمڕۆ شەممە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئـ.ـێرانەوە پێگەیشت.

 لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئـ.ـێران باسی لە پێشهاتەکانی دۆخی سەربازی ئـ.ـێران کرد کە ئەم بەیانییە لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکا هێرشیان کراوەتە سەر و جەختی کردەوە، وڵاتەکەی بەردەوامدەبێت لە بەرگریکردن لە خۆی.

عەباس عەراچی ئاماژەی بەوەشکرد، ئـ.ـێران وەک وەڵامێک بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج، ئەمەش بە مافی خۆی دەزانێت وەکو بەرگریکردنە لە وڵاتەکەی.

لای خۆیشیەوە، فوئاد حوسێن جەختی لە هەڵوێستی پتەوی عێراق کردەوە بەرامبەر بە کردە سەربازییەکان و دووپاتیکردەوە، جەنگ ناتوانێت ببێتە هۆکارێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی ژەهراویبوونی ناوچەکانی نزیک وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران روونکردنەوە دەدرێت

دوای هێرشەکانی شەوی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەریان، دەستەی چاودێریی ئەتۆمی و تیشکدەری سعودییە راپۆرتێکی لەبارەی دۆخی ژینگەی دەوروبەری…
Total
0
Share