بەهای زێڕ بەرزبووەوە

بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 78 دۆلار بەرزبووەوە.

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە پێنج هەزار و 278 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ هەینی، بەهای ئۆنسەیەک زێڕ پێنج هەزار و 200 دۆلار بوو.

لەم ماوەیەی دواییدا، بەرز و نزمییەکی بەرچاو لە بەهای زێڕدا بەدیدەکرێت و شارەزایانی ئابورییش، هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ پێشهات و گرژییەکانی ناوچەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەفدی حکومەتی عێراق و سودانی لەبارەی مووچەی ئەمساڵی هەرێم لە کۆبوونەوەدان

بەپێی زانیارییەکان، وەفدی حکومەتی عێراق و سودانی لەبارەی چارەنووسی مووچەکانی ئەمساڵی هەرێم، لە کۆبوونەوەدان. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی…
Total
0
Share