سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: نابێت رێگە بدرێت ئاژەڵ رەوانەی خوارووی عێراق بکرێت

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێویستە رێگە بە هەناردەکردنی ئاژەڵ بۆ شوێنانی دیکە نەدرێت، تا نرخی گۆشت کەمببێتەوە.

هیوا ساڵح، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێستا، کیلۆیەک گۆشتی سوور لەنێوان 24 بۆ 25 هەزاردایە، هۆکاری بەرزی نرخی گۆشتیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئاژەڵ لە سوریاوە هاوردەناکرێت و رێگری لێدەکرێت.

وتیشی، بە بۆچوونی ئێمە، بۆ ئەوەی نرخی گۆشت دابەزێت، پێویستە رێگە بەوە نەدرێت کە ئاژەڵ هەناردەی شوێنانی دیکە بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان: دیارنەمانی ژمارەیەک هاوڵاتیی هەرێم لە قەتەر ئەسڵ و ئەساسی نییە

بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی هەرێم رایگەیاند، دیارنەمانی ژمارەیەک پەنابەری کوردی بەریتانیا لە فڕۆکەخانەی دەوحەی قەتەر دوورە…
Total
0
Share