کەمێک لەمەوبەر، سێیەم خولی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئەمریکا و ئێران لە جنێڤ دەستیپێکرد.
ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا و جارێد کوشنەر، زاوای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک ئەمریکا، نوێنەری واشنتنن و عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، نوێنەری تارانە و دانوستانەکە بە نێوەندگیریی عومان، بەڕێوەدەچێت.
لەم ماوەیەی دواییدا، سێ خولی دانوستانی ئەمریکا و ئێران بەڕێوەچووە و لە هەرسێکیاندا، عومان نێوەندگیریی کردووە؛ لە دانوستانەکاندا باس لە بەرنامە ئەتۆمی و موشەکییەکەی ئێران دەکرێت، کە واشنتن، وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا و ئیسرائیل پێیانوایە، ئێران ئامانجی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمییە، لەکاتێکدا، تاران ئەمە رەتدەکاتەوە.