ئەمڕۆ سێیەم خولی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران بەڕێوەدەچێت

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، خولێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە جنێڤ بەڕێوەبچێت.

بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، ستیڤ ویتکۆف و جارید کۆشنەری زاوای ترەمپ، لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکاندا لەگەڵ عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەشدارن و بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومانیش رۆڵی نێوەندگیر دەگێڕێت.

ئەم دانوستانانە لەکاتێکدایە، کە ئەمریکا هێزێکی زۆری سەربازیی لە ناوچەکەدا کۆکردووەتەوە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی دابوو کە دەبێت ئێران لە ماوەی 10 بۆ 15 رۆژدا، بگاتە رێککەوتن، ئەگەرنا رووبەڕووی لێکەوتەی مەترسیدار دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share