عەلا فەهد، وتەبێژی بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، “هۆکاری جیاوازیی نرخی رەسمیی دۆلار و ئەو نرخەی کە خەڵک لە بازاڕەکان ئاڵوگۆڕی پێوەدەکەن، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رێکارە نوێیانەی کە بەهۆی سیستمی ئەسیکۆداوە بۆ پێناسی گومرگی جێبەجێدەکرێت، زۆربەی بازرگانان بۆ بەدەستهێنانی دۆلار پەنایان بۆ بازاڕە نافەرمییەکان بردووە بەئامانجی خۆدزینەوە لە پێناسی گومرگی.”
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، “بانکی ناوەندیی هەوڵیداوە هەموو بازرگانان رابکێشێتە ناو سیستمی ئەسیکۆدا بۆ ئەوەی پارەدانی دەرەکی لەڕێگەی بانکە نێودەوڵەتییەکانەوە ئەنجامبدەن.”
وتەبێژی بانکی ناوەندیی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان بەرپرس نین لەو جیاوازییەی ئێستا لەنێوان نرخی رەسمیی بانکەکە (1320 دینار بۆ یەک دۆلار) و ئەو نرخەی هاوڵاتییان لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو مامەڵەی پێوەدەکەن.”
ماوەیەکە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی 100 دۆلار گەیشتە 153 هەزار دینار.
بابەتی پەیوەندیدار
بانکی ناوەندی زیاتر لە 220 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو
بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە زیاتر لە 220 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو. ئەمڕۆ بانکی ناوەندی لە زیادکردنی بۆ کڕین…
وەفدێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات
ئەم هەفتەیە وەفدێکی دیوانى چاودێریی دارایی هەرێمى کوردستان سەردانى بەغداد دەکات. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەندامانى وەفدەکە…
160 ملیۆن دۆلار قازانجی کۆمپانیای داناغاز بووە لە ساڵی 2023دا
کۆمپانیای داناغاز بڵاویکردەوە، دەستکەوتی سەرەتایی دارایی ساڵی 2023 بە 160 ملیۆن دۆلار خەمڵێندراوە کە ئەوەش 12% کەمتربووە لە…
نرخی نەوت بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو دابەزی
بەپێی نوێرین زانیارییەکان لەسەر نرخی نەوت، کە بازاڕی جیهانی نرخی نەوت بڵاویکردووەتەوە، نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی…