کەشناسێک: شەپۆلێکی خۆڵبارین بەڕێوەیە

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێکی خۆڵبارین لە عێراقەوە روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کەشوهەوای سبەینێ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان مەودای نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ناوبەناو خێرایی با زیاددەکات 35 بۆ 60 کلیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

وتیشی، بەگوێرەی شوێن و کات گۆڕانکاریی روودەدات، ئاراستەی با لە گۆڕاندا دەبێت باشوور – رۆژئاوا ، ئاسمان بەرەو ناڕوونی دەچێت و لە بەشێکی ناوچەکان تەپوتۆزی ناوخۆیی دروستدەبێت، سبەینێ نیوەڕۆ بۆ ئێوارە لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەی جیاجیای سنووری هەولێر و دهۆک – کاریگەریی سەرەتایی شەپۆلی نوێی بارانبارین و بەفربارین دەستپێدەکات.

ئاماژە بەوەشدەکات، سبەی شەو شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی بۆ بەرەبەیانی رۆژی هەینی، لە بیابانەکانی سوریا و رۆژئاوای عێراقەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین روودەکاتە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیستی سەوزی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان:  تەنها بە تەوتین کێشەی مووچە کۆتایی دێت

لیستی سەوزی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەهەموو شێوەیەک پشتگیریی رەتکردنەوەی هەژماری من لەلایەن بافڵ…
Total
0
Share