جێگری پێشووتری سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند، حکومڕانیی لە سوریا بەبێ کورد شکستدەهێنێت.
مایک پێنس، جێگری پێشووتری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سەرکەوتنی هەر حکومەتێک لە سوریا بەندە بە پاراستنی مافی کورد و مەسیحییەکان.
پێنس جەختی کردەوە کە پێویستە واشنتن قوربانییدانی کورد لە شەڕی دژی تیـ.ـرۆر لەبەرچاو بگرێت و رێگە نەدات پێگەی کورد بکرێتە قوربانیی گۆڕانکاریی لە هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت کورد بەشدارییەکی راستەقینەی لە حوکمڕانی و دەستووری داهاتووی سوریادا هەبێت، ئەگەرنا پرۆسەی ئاشتی لەو وڵاتەدا شکستدەهێنێت.