بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە: هاتوچۆ لە دەروازەی شوشمێ ئاساییە

دەنگۆی راگرتنی گەشتکردن لە دەرەوازی سنووریی شوشمێ رەتدەکرێتەوە، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارەش دەڵێت تا ئێستا داوامان لە هاوڵاتییان نەکردووە سەردانی دەروازەکە نەکەن.

حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هاتوچۆ لە دەروازەی سنووریی شوشمێ ئاساییە و ئەوەی هەیە تەنها لەکارکەوتنی سیستمی دەروازەکە بووە لەدیوی ئێرانەوە.

روونیشیکردەوە، ئەوان داوایان لە هاوڵاتییان نەکردووە بەهۆی وەستانی سیستمەوە سەردانی دەروازەکە نەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەكەی نوێنەران توركیای بە داگیركاری تۆمەتباركردووە، داوا دەكات لە ئەنجومەنی ئاسایش سكاڵا تۆماربكرێت

ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی عێراق سەردانی ناوچە سنورییەكانی كرد، لە ڕاپۆرتەكەیدا هێرشەكانی توركیای بە داگیركارانە ناوبردووە، داوای كردووە حكومەت…
Total
0
Share