ئە‌مڕ‌ۆ ناحیه‌ی گوڵاڵه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقه‌وه بڕ‌یاری به قه‌زابوونی بۆ ده‌رچوو، لەو بارەیەوە به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد، گوڵاڵە له چوارچێوه‌ی ناوچه‌كانی مادده‌ی 140ی ده‌ستوردایه، ئه‌م بڕ‌یاره پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای یه‌كه‌می مادده‌ی 140ی ده‌ستووره، ئێمه‌ش له رێگەی دادگاوه هه‌وڵده‌ده‌ین بڕ‌یاره‌كه هه‌ڵبوه‌شێنینەوە و خاكی ئه‌م ناوچه‌یه به به‌شێک له هەرێمی كوردستان ده‌زانین.
روونیشیکردەوە، له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقدا، سه‌باره‌ت به بڕ‌یاری به قه‌زاكردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا هاتووه، كه ئه‌و ناوچه‌یه فراوان بووه و ژماره‌ی دانیشتووانی زیادیكردووه، ئه‌مانه راستن، به‌ڵام ئه‌و ناوچه‌یه یه‌كێكه له ناوچه‌كانی سنووری مادده‌ی 140ی ده‌ستوور و ناکرێت ئەم بڕیارەی بەسەردا جێبەجێبکرێت.
وتیشی، ئێمه خاكی ئه‌و ناوچه‌یه به به‌شێک له هەرێمی كوردستان ده‌زانین، ئه‌گه‌ر شار یان شارۆچكه یان شاره‌دێ بێت.