کارەبای سلێمانی: یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزیی نرخی کارەبا پیسبوونی بۆیلەرەکانە

یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزیی نرخی کارەبا، دەگەڕێتەوە بۆ پیسبوونی بۆیلەری ناوماڵ، کارەبای سلێمانیش دەڵێت ساڵانە دەبێت بۆیلەرەکان پاکبکرێنەوە.

بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، “بە تێپەڕبوونی کات بەهۆی ئەو ئاوەی لەناو بۆیلەردایە دەبێتە هۆی دروستبوونی کلس بە چواردەوری هیتەر (گەرمکەر)ـەکەدا، بەمەش کاریگەریی لەسەر توانای هیتەرەکە دروستدەکات و وادەکات بە ماوەیەکی درەنگتر ئاوەکەی ناوی گەرمببێت، بەمەش بڕێکی زۆرتر کارەبا خەرجدەکات.”

کارەبای سلێمانی روونیشیکردەوە، باشترە ساڵانە بەشی ناوەوەی بۆیلەرەکان پاکبکرێنەوە، بۆ ئەوەی ئاو گەرمکردن کارەبایەکی کەمتری پێویست بێت، بەم رێگەیەش خەرجیی کارەبای ماڵەکەت کەمتردەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share