مامەڵەکارێکی دراو: خواست لەسەر دۆلار کەمبووەتەوە

مامەڵەکاری دراوە جیهانییەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی هێوربوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئـ.ـێران، خواست لەسەر دۆلار کەمبووەتەوە.

کاوە یەحیا، مامەڵەکاری دراوە جیهانییەکان لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەهۆی هێوربوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئـ.ـێران و دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەنێوانیان، خواست لەسەر دۆلار کەمبووەتەوە و ئەو خواستە زۆرەی پێشتر هەبووە، کەمتربووەتەوە”.

وتیشی، “بەهای دۆلار بەمشێوەیە لەم ئاستەی ئێستادا دەمێنێتەوە، تا ئەوکاتەی حکومەتی نوێی عێراق پێکدێت و گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا دەڕەونەوە، پاش پێکهێنانی حکومەتی عێراقیش بەهای دۆلار دادەبەزێت”.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share