تۆم باراک: کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدا

تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

تۆم باراک لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس کۆبوونەوەکەی بە ”بەرهەمدار” ناوبرد و رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق باسمان لە ئامانج و پلانی عێراق کرد بۆ گەیشتن بە داهاتوویەکی سەربەخۆ، جێگیر و گەشاوە کە لەگەڵ خواست و پلانی ئاشتی و گەشەکردنی سەرۆک ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگونجێت.

‌هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویستیی سەرکردایەتیی کاریگەر کە هاوتەریب بێت لەگەڵ سەقامگیریی زیاتر بۆ عێراق و گەلەکەی، کلیلی ئامانجە هاوبەشەکانمانە.”

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share