د. ئەحمەد کەرکوکی: دڵنیابن واز لە دۆسیەی گەڕەکی نەورۆز ناهێنین

د. ئەحمەد کەرکوکی رایدەگەیەنێت، پارێزگاری کەرکوک بەڵێنیدا راستەوخۆ کێشەی گەڕەکی نەورۆز چارەسەربکات.

د. ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، “سەبارەت بە کێشەی ئەو چەند خانووەی گەڕەکی نەورۆز، پەیوەندیم بە پارێزگاری کەرکوکەوە کرد، مەترسی دۆخەکە و نیگەرانی خۆمم پێگەیاند، پارێزگاری کەرکوکیش هاتە سەر هێڵ و بەڵێنیدا راستەوخۆ کێشەکە چارەسەربکات”.

وتیشی، دڵنیاییدەدەم بە خەڵکی خۆمان، واز لە دۆسیەی گەڕەکی نەورۆز ناهێنین و هەر پێشێلکاریەکیش لە ئارادابێت بەگوێرەی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپاسی ئەو كەسەی كرد هەوڵەكەی ئاشكراكرد
مەلا بەختیار: سبەینێ زانیاریی زیاتر لەبارەی ژەهرخواردكردنمەوە دەخەمەڕوو

مەلا بەختیار، دوای گەڕانەوەی بۆ هەرێمی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سبەینێ زانیاری و وەڵامی زیاتر لەسەر ژەهرخواردكردنەكەی…
Total
0
Share