مامۆستا جاسم کەلاری: مارەبڕین پێویستی بە مەلا نییە

مامۆستا جاسم کەلاری، پێشنوێژ و وتارخوێن دەڵێت، ئەگەر دوو گەنج بڕیاری هاوسەرگیری بدەن، دەبێت بچن لە دادگا مارەبڕین ئەنجامبدەن، بەڵام لە کۆمەڵگەی ئێمەدا هەر دەبێت دوای ئەوە لای مەلایەکیش مارەی ببڕن. بەڵام ئەگەر گەنجەکە شێواز و رووکنەکانی مارەکردن بزانێت “پێویست بە مارەبڕینی مەلا ناکات.”

ئەو مامۆستا ئایینییە شێوازی مارەبڕین رووندەکاتەوە و دەڵێت، “تەنیا بڕیاربەدەستی کچەکە (وەلی ئەمر) و دوو شایەتحاڵی پێویستە؛ وەلی ئەمرەکە بە کوڕەکە دەڵێت، “من کچەکەم کردە هاوسەری تۆ” و ئەویش دەڵێت قبووڵم کرد، بابەتی مارەییش دەتواندرێت باس بکرێت یان هەڵبگیرێت بۆ دواتر.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share