فوئاد حسێن: هۆشیار زێباری ئیرەیم پێدەبات خودا شیفای بدات

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، پرسیاری ئەوەی لێدەکرێت کە سەرنجی چییە لەسەر قسەکانی هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری عێراق، کە رەخنەی لێدەگرێت بەوەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە سەردەمی ئەودا لاوازە.

فوئاد حسێن، لە وەڵامی قسەکانی هۆشیار زێباریدا دەڵێت، “پێدەچێت هۆشیار زێباری كێشەی هەبێت، زۆرجار دەردەكەوێت و قسەدەكات، ئیرەیش هەندێکجار كوشندەیە، خودا شیفای بدات”.

وتیشی، ” هۆشیار زێباری مافی ئەوەی نییە هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانی من بكات، مێژوو هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانم دەكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی بۆ فەرمانبەرانی راگەیاند

وەزارەتی دارایی عێراق دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە و سەرمووچەی بۆ فەرمانبەرانی خۆی راگەیاند و ئەمەش ناڕەزایەتی لێکەوتەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی…
Total
0
Share