كۆمپانیای BYD لە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا پێش فۆرد کەوت

کۆمپانیای BYDـی چینی بە رەسمی لە فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بۆ ساڵی 2025 پێش کۆمپانیای فۆرد مۆتۆری ئەمریکی کەوت.

بەگوێرەی ئامارێکی ماڵپەڕی Carscoops کە تایبەتە بە هەواڵی ئۆتۆمبێل، کۆمپانیای BYD لە ساڵی رابردوودا 4 ملیۆن و 600 هەزار ئۆتۆمبێلی لە سەرانسەری جیهاندا فرۆشتووە، بەراورد بە ساڵی پێشووتر %7.7 رێژەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە چینییەکە زیادیکردووە.

لەبەرامبەردا کۆمپانیای فۆرد فرۆشی بەڕێژەی 2% دابەزینی تۆمارکردووە و لە ساڵی رابردوودا 4 ملیۆن و 400 هەزار ئۆتۆمبێلی لە جیهاندا فرۆشتووە.

وەک لەلایەن کارسکۆپسەوە ئاماژەی پێکراوە، ئەمە یەکەمجارە کە کۆمپانیای BYD لە فۆرد زیاتر بفرۆشێت لە سەرانسەری جیهاندا.

شایەنی باسە ریزبەندیی پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلەکانی جیهان لە ساڵی 2025 بەگوێرەی کارسکووپس بەم شێوەیەیە:

1- تۆیۆتا 11 ملیۆن و 320 هەزار ئۆتۆمبێل
2- ڤۆلفسواگن 8 ملیۆن و 980 هەزار ئۆتۆمبێل
3- هیوندای – کیا 7 ملیۆن و 280 هەزار ئۆتۆمبێل
4- جەنەڕاڵ مۆتۆرز 6 ملیۆن و 180 هەزار ئۆتۆمبێل
5- ستێڵانتس 5 ملیۆن و 480 هەزار ئۆتۆمبێل
6- BYD چوار ملیۆن و 600 هەزار ئۆتۆمبێل
7- فۆرد 4 ملیۆن و 400 هەزار ئۆتۆمبێل
8- جیلی 4 ملیۆن و 120 هەزار ئۆتۆمبێل
9- هۆندا 3 ملیۆن و 520 هەزار ئۆتۆمبێل
10- نیسان 3 ملیۆن و 200 هەزار ئۆتۆمبێل

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share