بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، دوای برینداربوونی لە رووداوێکی هاتوچۆی جۆری پێکدادان لە قەزای رزگاری، لێخوڕی ماتۆڕسکیلێک گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری باجیرۆ و ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە لەسەر رێگەی کەلار – رزگاری، بەرامبەر خوێندنگەی شێخ حسێنی هەزارکانی روویدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە لەدایکبووی ساڵی 1978 بە سەختی برینداربوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە دوای ئەنجامدانی کاری پێویست، رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا و لە سلێمانی گیانیلەدەستدا.