وەفدێکی کۆنگرێسی ئەمریکا بە سەرپەرشتیی سیناتۆر لیندسی گراهام لەگەڵ بەرپرسانی رۆژئاڤای کوردستان لەبارەی پڕۆژەیاسای ‘پاراستنی کوردەکان’ لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن گفتوگۆیانکرد.
لیندسی گراهام لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس پشتیوانیی خۆی بۆ کورد دووپاتکردەوە و رایگەیاند، پڕۆژەیاسایەکی دیکەی گەڵاڵەکردووە کە سزای توند بەسەر هەر وڵاتێک دەسەپێنێت، پاڵپشتیی هێرشکردنە سەر کورد بکات.
لیندسی گراهام و ریچارد بلومێنتاڵ کە ئەوەی یەکەمیان سیناتۆری کۆمارییەکان و دووەمیان سیناتۆری دیموکراتەکانە، بەشێوەیەکی رەسمی پڕۆژەیاساکەیان پێشکەشی کۆنگرێس کردووە. یاساکە پێشنیازدەکات کە سزا بەسەر سوریا بسەپێندرێت بەهۆی هێرشکردنەسەر کوردەکان.
پاش پێشکەشکردن، چاوەڕوان دەکرێت دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساکە بچێتە بواری جێبەجێکردن و پاش بەدەستهێنانی دەنگی پێویست، دەبێت بە یاسا.