لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەینێ چوارشەممە، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد کە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 29ی شەعبانی 1447ی کۆچی، بەرامبەر بە 17ی شوباتی 2026، بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کۆبووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە بەپشتبەستن بە بەڵگەکان دەرکەوتووە مانگ لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بینراوە، بۆیە لیژنەی باڵای بینینی مانگ بڕیاریدا رۆژی چوارشەممە، 18ی شوباتی 2026 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز بێت لە هەرێمی کوردستان.