سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و رێکخستنی فۆرمی دابەشکردنی زەوی، زانیاریی نوێ لەبارەی ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی لە سنووری سلێمانی ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە، ئاشكرادەکات.
سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و رێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێمە لە وەزارەتی شارەوانی، وردبینی بۆ ناوی فەرمانبەرانی سوودمەند دەکەین و دەینێرین بۆ شارەوانییەکان لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
وتیشی، کەمتر لە مانگێک پێش ئێستا، زیاتر لە دوو هەزار ناوی فەرمانبەرانی سوودمەند نێردران بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا نۆ وەجبەی ناومان بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی ناردووە، کە ژمارەیان 130 هەزار فەرمانبەرە و لە وەزارەتی شارەوانی، رەزامەندی دراوە لەسەر پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانە.