بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا بەهۆی ئەوەی وێنەی خۆی لەکاتی راوکردن لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی سەرپێچیکارێک لە شارباژێڕ وێنەی خۆی لەکاتی راوکردن لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردەوە، پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد، توانرا لەماوەیەکی کەمدا سەرپێچیکار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت .
ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن دادوەرەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار رێکخراوە.