دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەشداری لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران دەکات کە بڕیارە ئەمڕۆ لە جنێڤ ئەنجامبدرێت.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان وتی، من بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەشدار دەبم لەو دانوستانانەدا [لەگەڵ ئێران].
ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆکان زۆر گرنگ دەبن، دەبینین چی روودەدات.