وتەبێژی وەزارەتی دارایی: چیتر مووچە لەلای حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە

وتەبێژی وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، چیتر مووچە لەلای حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە دەبێت حکومەتی عێراق دابینیبکات.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ئاشکرایکرد، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو حکومەتی عێراق زۆرترین بیانوو و کێشەی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستکردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرچی نەرمی هەبووە نوادویەتی، تا ئەم کێشەیە چارەسەربکرێت.

وتیشی، ئێمە هەموو مانگێک سەرجەم پابەندییەکانمان بەرامبەر حکومەتی عێراق جێبەجێدەکەین، ئێستا چیتر مووچە لەلای حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە و دابینکردنی مووچە بەرپرسیارێتیی حکومەتی عێراقە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share