غالب محەمەد: وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی داوە مووچەی ئەمساڵ مسۆگەرە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، قسەی نوێی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی چارەنووسی مووچەوە، ئاشكرادەکات.

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەدواداچوونم کرد بۆ مووچەکانی ئەمساڵی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی داوە لەوەی تەواوی مووچەی ئەمساڵی عێراق و هەرێمی کوردستان مسۆگەرکراوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، مەرجی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ خەرجکردنی مووچە، 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگانەیە، کە هەرێمی کوردستان رادەستکردنی دوانەخات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتی: خەیاڵتان خاوە، سلێمانی بە پەیامە ژەهراوییەكان نەترساوە و ناشترسێت

بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، كاتێک هەموو شتێک بە…
Total
0
Share