شارەزایەکی کەشناسی: ئەمشەو تەمومژ دروستدەبێت شۆفێران ئاگاداربن

شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینیدەکات، درەنگانی ئەمشەو تەمومژێکی چڕ دروستببێت و هۆشدارییش بە شۆفێران دەدات.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، درەنگانی ئەمشەو تەمومژ دروستدەبێت و تاوەکو کاتژمێر 8 بۆ 9ـی بەیانیی سبەی یەکشەممە بەردەوامیی دەبێت.

بە چەند خاڵێکیش، هۆشداری دەداتە شۆفێران، لەوانە:

1- بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.

2- خێرایی ئۆتۆمبێلەکانتان کەمبکەنەوە.

3- رێگەکانی دەرەوەی شار و ناوچە شاخاوییەکان بەکارمەهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share