وەزارەتی خوێندنی باڵا: دیدارى کەزى ئەنجامدەدرێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا، رایگەیاند، سبەینێ دیدارى کەزى بۆ خانمانى ئەکادیمى، بەڕێوەدەچێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە بە چاودێریى د. ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئامادەبوونى خانمانى ناوەندەکانى خوێندن لە زانکۆ و دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا، (دیدارى کەزى بۆ خانمانى ئەکادیمى) بەڕێوەدەچێت.

دەشڵێت، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەکرێت لەبارەى رۆڵى خانمان لە سەرکردایەتیکردنى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا، رۆڵى خانمان لە پرۆسەی بونیادنانی کارامەیی و داهێنان و رۆڵى خانمان لە بوارى توێژینەوە و پەرەپێدان.

ئاماژە بەوەشدەکات، هەر لە دیدارەکەدا راسپاردە و پێشنیازەکان لە دووتوێى درافتێک ئامادەدەکرێت و دەکرێتە بنەمایەک بۆ ریفۆرمی سیاسەتی گشتی لەپێناو بەهێزکردنی زیاتری رۆڵ و کاریگەریی خانمان لەناو زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share