وەزارەتی دەرەوەی سویسرا رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو خولی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە جنێڤ بەڕێوەدەچێت.
وەزارەتی دەرەوەی سویسرا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سویسرا لە هەر کاتێکدا بێت، ئامادەیە بۆ ئاسانکاریکردن بۆ دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.
ئاماژەی بەوەشدا، “عومان هەفتەی داهاتوو دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە جنێڤ بەڕێوەدەبات، سویسراش پێشوازی لەو دانوستانانە دەکات و پاڵپشتییان دەکات”.
لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەمریکا و ئێران بەنیازن رۆژی سێشەممەی داهاتوو، لە جنێڤ خولێکی نوێی دانوستانەکانیان ئەنجام بدەن.