رۆیتەرز: ئەمریکا و ئـ.ـێران لە جنێڤ کۆدەبنەوە

بڕیارە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە، جارێکی دیکە هەردوو وەفدی باڵای ئەمریکا و ئێران لە جێنڤ لە سویسرا کۆببنەوە.

ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، بڕیارە رۆژی سێشەممە، دوو کۆبوونەوەی گرنگ لە شاری جنێڤ لە سویسرا بەڕێوەبچن، کۆبوونەوەی یەکەم لەنێوان وەفدی باڵای ئەمریکا و ئـ.ـێران دەبێت، کۆبوونەوەی دووەمیش سەبارەت بە گرژییەکانی ئۆکرانیا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوشێوەی کۆبوونەوەی پێشوو، وەفدی باڵای ئەمریکا پێکدێت لە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا و جارید کوشنەر، راوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەمریکا، بڕیارە بەیانیی ئەو رۆژە لەگەڵ وەفدی باڵای ئـ.ـێران گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی وەفدی هەردوولا راستەوخۆ قسە لەگەڵ یەکتری ناکەن، بۆیە هاوشێوەی کۆبوونەوەی پێشوو، دیپلۆماتە عومانییەکان رۆڵی نێوەندگیر دەبینن لەنێوان هەردوولا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share