سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان یەکێتی و پارتی ئەرێنی بووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامەکانی دەردەکەوێت
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی یەکێتی و پارتی دووقۆڵی بووە و تەنیا لەنێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بووە، ماوەی یەک کاتژمێر و 30 خولەکی خایاندووە، لە چەند خولەکی سەرەتادا، نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبووە، دواتر کۆبوونەوەکەی بەجێهێشتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامەکانی دەردەکەوێت، ئەنجامدانی دیدارەکە بەمەبەستی گەیشتن بووە بە ئەنجامێکی سیاسی، سەبارەت بە نەخشەڕێگەی داهاتووی حکومڕانی و چۆنیەتیی دابەشکردنی پۆستەکان.