بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە.
کۆبوونەوەکە کاتژمێر 02:00ـی پاشنیوەڕۆ لە پیرمام بەڕێوەدەچێت و تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەش یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار دەبێت.
پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەخرێتە بەرباس، هەماهەنگییەکانی هەولێر و بەغداد و پرسی پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵیی عێراق بەشێکی دیکە دەبن لە ئەجێندای کۆبوونەوەکە.
وەفدی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی و بە ئەندامێتیی قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسووڵ دەبێت.
وەفدی پارتیش بە سەرۆکایەتیی مەسعود بارزانی و بە ئەندامێتیی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی دەبێت.