ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ مووچەی مانگی کانوونی دووەمی چەند توێژ و وەزارەتێک دابەشدەکرێت.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بۆ مووچە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، مووچەی مانگی کانوونی دووەمی (خانەنشینیی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانییە سیاسییەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران، کەسوکاری شـ.ـەهیدان و ئەنفالکراوان) دابەشدەکرێت.

هەر بەگوێرەی خشتەکە، ئەمڕۆ وەزارەتەکانی (کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە، تەندروستی و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی)، مووچە وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share