سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ژمارەی دەستی کار لە بواری تەندروستیدا زۆر زیاترە لەوەی بازاڕەکە پێویستی پێیەتی.
جەبار محەمەد، سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەستی کار لە بواری تەندروستیدا زۆر بووە، بەبێ هیچ بەرنامەیەک و بەبێ ئەوەی پرس بە سەندیکا بکرێت، ساڵانە بەبێ رەچاوکردنی پێداویستییەکانی بازاڕ، ژامارەیەکی زۆر خوێندکار لە بەشە پزیشکییە جیاوازەکان خوێندن تەواو دەکەن و دێنە بازاڕەکەوە.
وتیشی، گرنگە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، بە گرنگییەوە لەم پرسە بڕوانێت، هەروەها یاسا و رێنمایی نوێ دەربکات بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە.