وەزارەتی دارایی: چاوەڕێی گەیشتنی پارەین بۆ دابەشكردنی مووچە

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چاوەڕێی گەیشتنی پارەن بۆ دابەشکردنی مووچە.

وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، دوای بەدواداچوونی تیمەکانی وەزارەتمان بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا سەرجەم رێکارە ئیداری و ژمێریارییەکان لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ تەواوکراون.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا چاوەڕێی گەیشتنی پارەین بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشكردنی مووچە بکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای ئاسایشی هەرێم لەسەر بنەمای زانیاریی پێشوەختە (دوو)بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر…
Total
0
Share