وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشکرایدەکات، بڕینی بەشەخۆراکی ئەو فەرمانبەران و مووچەخۆرابنەی مووچەکانیان لەسەروو ملیۆنێک دینارەوەیە، دوورە لە راستییەوە.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشکرایکرد، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لە بڕینی بەشەخۆراکی ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانە دەکەن کە مووچەکانیان لە سەروو یەک ملیۆن دینارەوەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، هەواڵی لەو شێوەیە دوورە لە راستییەوە و هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە نەدراوە، هەروەها دابەشکردنی بەشەخۆراک وەک پێشتر بەردەوامدەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت، لە چەند رۆژی رابردوو دەنگۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە ئەو کەسانەی مووچەکانیان سەروو یەک ملیۆن و 500 هەزار دینارە بەشەخۆراکەکانیان دەبڕدرێت.