دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق تـ.ـیرۆرسـ.ـتێک لە بەغداد دەستگیر دەکەن

پاش بەدواداچوونی هەواڵگری ورد، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی ئەبوو غریب سەر بە پارێزگای بەغدا ئەنجامدا.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا توانرا تیرۆرست ( ع-م-خ ) داواکراو بە ماددەی 4ـی تیرۆر لە لایەن دادگای لێکۆڵێنەوەی بەغداەوە دەستگیربکرێت.

تاوانبار ئەندامی بەناو رێکخراوی تیرۆرستیی داعشە بە پلەی سەربازیی (جەنگاوەر) لە ولایەتی ئەنبار لە کەرتی رۆژئاوای جەزیرە بەشداری چەندین کردەوەی تیرۆرستی کردووە بە هێرشکردنە سەرهێزە ئەمنیەکان و هاوڵاتییانی مەدەنی شارەکە.

پاش ئازاد کردنی پارێزگای ئەنبار لە ساڵی 2015 لە لایەن سوپای عێراقەوە تیرۆرستی ناو براو لەگەڵ چەکدارە هەڵهاتووەکانی ئەو کاتەی بەناو رێکخراوی داعش هەڵهاتووە بۆ وڵاتی سوریا، پاش مانەوەی لە وڵاتی سوریا کە بەردەوام بووە لە کردەوە تیرۆرستییەکانی دواتر بە رێگەی نایاسایی دەگەڕێتەوە بۆ عێراق، لە سنووری هەر دوو پارێزگای ئەنبار و بەغدا دەست بەکاری تیرۆرستی دەکات.

لە شەوی 26/1/2026 لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای دژەتیرۆری عێراق، توانرا تیرۆرستی ناو براو لە ناوچەی ئەبووغرێب دەستگیربکرێت و پاش دەستگیرکردنی، دەستبەجێ رادەستی یاساکرا بەمەبەستی سزادانی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share