هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران سەبارەت بە دانانی رووناکی تاکسی ئاگاداردەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە ئەنجامی چاودێرییەکانمان، بۆمان دەرکەوتووە، بەشێک لە شوفێرانی تاکسی، هێمای رووناکی تاکسیان لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دانەناوە یان لە شوێنی جیاواز لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دایانناوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ یەکخستنەوەی هێمای رووناکی تاکسی، لەمەودوا دەبێت بەم جۆرە بێت:

– دەبێت هێمای تاکسی، لەسەر سەقفی ئۆتۆمبێل، لە ناوەڕاستی دەرگای شوفێر و دەرگای دوای شوفێر چەسپبكرێت.

– دەبێت گڵۆپی رووناککەرەوەی تێدابێت، تاوەکو بە شەو ببینرێت، هەروەها رەنگی گڵۆپەکە دەبێت زەرد بێت و نابێت هیچ رەنگێکی دیکە بەکاربهێندرێت.

– بە هیچ جۆرێک نابێت هێمای تاکسی لەسەر جامی دواوە، جامی پێشەوە یان لەسەر سندوق چەسپبکرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share