شارەزایەکی بواری ئابوری رایدەگەیەنێت، دابەزینێکی گەورە لە نرخی زێڕ و زیو بەڕێوەیە و پێویستە مامەڵەکاران و بازرگانان ئاگاداربن.
شارەزایەکی بواری ئابوری ئاشکرایکرد، 51 تۆن زیو بە بەهای 173 ملیۆن 500 هەزار دۆلار و 500 کیلۆ زێڕ بە بەهای ملیۆن دۆلار، تەنیا لە ماوەی 33 رۆژدا لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە، هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە.
وتیشی، دابەزینێکی گەورە لە نرخی زێڕ و زیو بەڕێوەیە، بۆیە پێویستە مامەڵەکاران و بازرگانان زۆر بە وریاییەوە مامەڵە ئەنجامبدەن.