کەشناسی: ئەمشەو لە چەند ناوچەیەک بەفر دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەمشەو لە چەند ناوچەیەک بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەمشەو ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی هەوری باراناویی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت.

دەشڵێت، لە هەندێک کات و ناوچە بارانی بەلێزمە دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان بەفر بارینێکی کەم دەبێت، پلەی گەرمی بۆ ئەمشەو 4 بۆ 7 پلە نزمدەبێتەوە.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share