بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند، دەبێت مەرجی هەرێمی کوردستان بۆ عێراق ناردنی مووچە بێت.
فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند، گەشبینم بۆ ئەمساڵ عێراق بودجەی هەبێت و ئەوەش سوودی بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت.
وتیشی، “دەبێت یەکێک لە مەرجەکانی وەفدی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریی لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق ناردنی مووچە بێت”.