پزیشکێکی دادی سلێمانی هۆکاری گیانلەدەستدانی گەنجەکەی شارباژێڕ ئاشکرادەکات.
بەختیار رەشید، پزیشکی داد لە سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هۆکاری گـ.ـیانلەدەستدانی گەنجەکەی شارباژێڕ “غازی سۆپا” بووە.
ئەمڕۆ گەنجێک لە یەکێک لە گوندەکانی شارباژێڕ گیـ.ـانیلەدەستدا، بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو گەنجە تەمەنی 26 ساڵە و شەوی رابردوو لەگەڵ هاوڕێیەکیدا لە باخێکدا ماونەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ گـ.ـیانیلەدەستدا و هاوڕێکەشی ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.