عێراق.. دوای 10 ڕۆژ لە تەقینەوەكان قوربانییان قەرەبوودەكرێنەوە

قوربانییانی تەقینەوەكانی بەغداد و كەسوكاریان قەرەبوودەكرێنەوە و ئەمڕۆ دابەشكردنی پێشینە بەسەریاندا دەستیپێكرد.

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بانكی ڕافیدەین كە بانكێكی حكومیی عێراقە، بڕیاریدا بە بە خشینی پێشینە بە بریندارانی دوو تەقینەوەكەی مانگی ڕابردووی گۆڕەپانی “تەیەڕان” و كەسوكاری كوژراوان، ئەمڕۆ دابەشكردنی پێشینەكان دەستیپێكرد.

بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، “خێزانی هەر كوژراوێكی تەقینەوەكان، پێشینەیەكی پێنج ملیۆن دیناری پێدەدرێت و ئەمڕۆ بەشێكیان پێشینەكانیان وەرگرتووە، ئەوانەشی كە بەهۆی تەقینەوەكانەوە برینداربوون، هەر یەكێكیان 10 ملیۆن دیناریان پێدەدرێت و ئەوانیش دابەشكردنی پێشینەكە بەسەریاندا دەستیپێكردووە و تیمەكانی بانكەكە خۆیان پارەكانیان بۆدەبەن.”

وەك بانكەكە ڕوونیكردووەتەوە، “ئەو پێشینانە لە ماوەی 10 ساڵدا و بەبێ هیچ زیادە و سوویەك، لە سوودمەندان وەردەگیرێنەوە.”

ڕۆژی پێنجشەممە 21ی كانونی دووەم، دوو تەقینەوەی خۆكوژی لە گۆڕەپانی “تەیەڕان” لە ناوچەی باب شەرجی لە بەغداد ڕویاندا و بەهۆیانەوە 32 كەس كوژران و 110 كەسی تر برینداربوون.

دوای كەمتر لە هەفتەیەك لە تەقینەوەكان، بانكی ڕافیدەین ڕایگەیاند، “ڕەزامەندیی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران و وەزیری دارایی بەدەستهێناوە، بۆ ئەوەی قوربانییانی تەقینەوەكان و كەسوكاریان وەك قەرەبووكردنەوە پێشینەیان پێبدرێت.”

بابەتی پێشتر

عێراق: مانگی ڕابردوو بایی زیاتر لە 4 ملیار دۆلار نەوتمان فرۆشتووە

بابەتی دواتر

ئەمریكا: ئەگەری هەیە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share