وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی سەبارەت بە کێشەی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکان بڵاوکردەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی غازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی دروستبوو و بەشێوەیەکی کاتی کاریگەریی لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەن، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گرفتەکە چارەسەردەکەن و دۆخی کارەبا ئاساییدەبێتەوە.