سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا حکومەتی عێراق مووچەی مانگی کانوونی دووەم بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چاوەڕواندەکرێت لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی ئەم هەفتەیەدا، حکومەتی عێراق بڕی دیاریکراوی مووچەی مانگی کانوونی دووەم بۆ هەرێمی کوردستان بنێریت.
راشیگەیاند، پاش گەیشتنی پارەکە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ لیستی مووچە بڵاودەکاتەوە و هەوڵەکانیش بەو ئاراستەیەن، تاوەکو کۆتایی هەفتە، سەرجەم مووچەخۆران مووچەکانیان وەربگرن.