بڕیارە سبەینێ لە تەوێڵە و بیارە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتییان دەستپێبکات.
بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی بیارە بڵاویکردەوە، سبەینێ یەکشەممە 8ی شوباتی 2026، لە شارۆچکەی تەوێڵە و بیارە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا دەستپێدەکات، پڕۆسەکە بەردەوامدەبێت تاوەکو لە سنووری ناحیەی بیارە کۆتاییپێدێت
ئەوەشی خستەڕوو، بڕی 100 لیتر لەبەرامبەر 31 هەزار دینار دەدرێت بە هەر خێزانێک.