کاروان ئەنوەر: ئازادیی کاری میدیایی لە سلێمانی زیاترە ئەم ژینگەیەش مام جەلال رەخساندویەتی

سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو ژینگەی ئازادییەی لە سلێمانی هەیە، سەرچاوەکەی خوێندنگەکەی مام جەلالە.

کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ” بەراورد بە شارەکانی دیکە، ئەو ئازادییەی لە سلێمانی سەبارەت بە کاری میدیایی، رەخنەگرتن، هاتنە سەر شەقام و خۆپیشاندان هەیە، زۆر زیاترە”.

وتیشی، “ئەو ژینگەی ئازادییەی کە لە سلێمانی هەیە، سەرچاوەکەی خوێندنگەکەی مام جەلالەوە و لەوێوە رەخساوە، چونکە کاتی خۆی مام جەلال نان و ئازادیی بۆ نوسەران و رۆژنامەنووسان دابینکردبوو”.

ئەوەشی خستەڕوو، “مام جەلال ژنی ئازادکردبوو، رەخنەی ئازادکردبوو، تەنانەت کاتی خۆی، کاتێک ژمارە یەکی گۆڤاری سیخوڕمە دەردەچێت، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا کاریکارتێری بەرگی یەکەمی گۆڤارەکە لەسەر خۆی بوو، تاوەکو هەمووان فێری رەخنەی بونیادنەر ببن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەفدێكی سەرۆكایەتیی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی كۆشكی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا كۆبووەوە

وەفدێكی سەرۆكایەتیی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی كۆشكی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا كۆبووەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێم تێیدا هاتووە،…
Total
0
Share