وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی عێراق

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی فەڕەنسا و عێراق چووەتە قۆناغێکی نوێوە، هاوکات پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ عێراق دووپاتکردەوە.

ژان نۆیڵ بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە کۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، لە بەغداد رایگەیاند، ناوچەکە گرژی و ئاڵۆزیی بەخۆیەوە دەبینێت و مەترسیی راستەقینەی پەرەسەندنی سەربازیی هەیە.

باسی لەوەشكرد، “پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان فەڕەنسا و عێراق چووەتە قۆناغێکی نوێوە و بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی عێراق.”

ژان نۆیڵ بارۆ جەختیکردەوە کە ”سەقامگیریی عێراق” بۆ ناوچەکە ”گرنگە”، لە ئێستاشدا بووژانەوەیەکی ”ئومێدبەخشانە” لە ئارادایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان یاروەیس: تائێستا بانكەكان رێكارەكانی ناردنی 700 ملیار دینارەكەیان تەواو نەكردووە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ ناردنی قەرز بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاراستەی بانكەكان كراوە…
Total
0
Share